- چهارشنبه 2 خرداد 1397

2018 23 May

آکام نیوز: ماوه‌یه‌ك پیَش ئیَستا له هه‌ولیَر كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رِیَوه چوو كه به سه‌ركردایه‌تی مه‌سعود و چه‌ند پارتی سوریا بوو. له‌م كونگره‌یه‌دا شویَنیَك بوَ پ‌ی‌د (لقی پ‌ك‌‌ك له سوریا دیاری نه‌كرابوو، بوَیه پ‌ك‌كه‌ش نارازیی بوونی ده‌ربرِی و ئه‌و كونگره‌ی به نادیموكراتیك و... ناوه‌زه‌د كرد و برِیاری دار خوَی كونفرانسیَكی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستیَت. جا سه‌یر لیَره‌یه هه‌ركه‌س كه هه‌لَده‌ستیَت و ده‌یه‌ویَ كونفرانس یا كونگره‌یه‌ك ببستیَت و خوَشی به نویَنه‌ری كورد داده‌نیَت.

ئه‌مجاره‌یان پ‌‌ك‌ك و په‌ژاك بوَ توَلَه‌سه‌ندنه‌وه كونفرانسیَكیان له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان به‌رِیَوه برد كه دویَنیَ هه‌ینی ده‌ستی پیَكردووه. به‌لاَم ئه‌م كونفرانسه‌ش وه‌ك دروشمه‌ ناوبه‌تالَه‌كانی په‌ژاك و پ‌ك‌ك له‌ژیَر ناوی زمانی كوردی باسیَكی دیكه‌ی سیاسیان ده‌ستپیَكردووه تا به‌م ریَگای جاریَكی دیكه خوَیان له‌سه‌نته‌ری كیَشه‌ی كورد و نویَنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد نیشان بده‌ن.

به ناو كونفرانسی زمانی كوردی بوو به‌لاَم به قسه‌ توند و به‌تالَه‌كانی ئه‌حمه‌د تورك ده‌ستی پیَكرد. ئه‌گه‌ر ئه‌م كونفرانسه له‌ژیَر چاودیَری و گه‌یاندنی ریَگا و سیاسه‌ته‌كانی پ‌ك‌ك و په‌ژاك و بیرو بوَچوونه‌كانی ئوَجالان نه‌بیَت، بوَ ده‌بیَت قسه‌ی كرانه‌وه‌ی كونفرانسی زمان به ده‌ستی كه‌سایه‌تییَكی سیاسی كورد بكریَته‌وه؟ له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه كاك ئه‌حمه‌دی تورك له راستیدا له دوَستانی مندالَی ئوَجالانه‌و ئیَستاش موریدی سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌ژمیَردریَت.

زمان بوَته ئامرازیَك بوَ سیاسه‌ت كردنی ئه‌م فرقانه و به‌كارهیَنانی هه‌ست و سوَزی كوردان و راكیَشان لاوان بوَ كویَستانه‌كان و به كوشت داینیان. په‌ژاك و پ‌ك‌ك هیَشتاش ناتوانن به كوردی قسه بكه‌ن و له‌كویَ ده‌میَننه‌وه ده‌یكه‌ن به توركیه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه خه‌لَكی توركیاش نین و توركی نازانن، دوای ماوه‌یه‌كی كورت فیَری ئه‌م زمانه ده‌بن و له‌راستیدا زمانی كوردیان له بیر ده‌چیَته‌وه. خالَی گرنگی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر زوَر پیَداگری بكه‌ی له‌سه‌ر زمانی كوردی له‌ناو ئه‌م فرقانه‌دا، ئه‌وه به نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی سه‌ره‌تایی ناوه‌زه‌د ده‌كریت و له‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر سووربی له‌سه‌ر بیر و بووچوونه‌كه‌ت، سه‌ریشو له‌پیَناویا دانیَت.

ئه‌وجا لایه‌ن و فرقه‌یه‌كی وه‌ها ئه‌گه‌ر له‌به‌ر سیاسه‌ت نه‌بیَت چوَن باس له‌زمانی كوردی ده‌كات له‌كاتیَكدا كه خوَیان زمانی كوردی نازانن و زمانی دایكیشیان بوَته زمانی توركی؟

برای دریافت مهمترین اخبار عضو کانال تلگرامی آکام نیوز شوید.

افزودن دیدگاه جدید

 

آکام نیوز؛ با نگاهی نو به کردستان، چشم انداز جدیدی بر رویکردهای جامعه کردی ایران و گزاره های مؤثر در آن دارد. سعی ما بر این است در چهارچوب قوانین جمهوری اسلامی ایران، نه تمامی اخبار، بلکه رویدادهای مهم را بازتاب داده و به تحلیل آن بپردازیم.

با عضویت در خبرنامه از آخرین خبرها و رویدادها باخبر شوید!