کونفرانسی زمانی کوردی(کنفرانس زبان کردی)
آکام نیوز: ماوهیهک پیَش ئیَستا له ههولیَر کونگرهی نهتهوهیی بهرِیَوه چوو که به سهرکردایهتی مهسعود و چهند پارتی سوریا بوو. لهم کونگرهیهدا شویَنیَک بوَ پید (لقی پکک له سوریا دیاری نهکرابوو، بوَیه پککهش نارازیی بوونی دهربرِی و ئهو کونگرهی به نادیموکراتیک و… ناوهزهد کرد و برِیاری دار خوَی کونفرانسیَکی نهتهوهیی ببهستیَت. جا سهیر لیَرهیه ههرکهس که ههلَدهستیَت و دهیهویَ کونفرانس یا کونگرهیهک ببستیَت و خوَشی به نویَنهری کورد دادهنیَت.
ئهمجارهیان پکک و پهژاک بوَ توَلَهسهندنهوه کونفرانسیَکیان له شاری ئامهدی باکووری کوردستان بهرِیَوه برد که دویَنیَ ههینی دهستی پیَکردووه. بهلاَم ئهم کونفرانسهش وهک دروشمه ناوبهتالَهکانی پهژاک و پکک لهژیَر ناوی زمانی کوردی باسیَکی دیکهی سیاسیان دهستپیَکردووه تا بهم ریَگای جاریَکی دیکه خوَیان لهسهنتهری کیَشهی کورد و نویَنهری راستهقینهی گهلی کورد نیشان بدهن.
به ناو کونفرانسی زمانی کوردی بوو بهلاَم به قسه توند و بهتالَهکانی ئهحمهد تورک دهستی پیَکرد. ئهگهر ئهم کونفرانسه لهژیَر چاودیَری و گهیاندنی ریَگا و سیاسهتهکانی پکک و پهژاک و بیرو بوَچوونهکانی ئوَجالان نهبیَت، بوَ دهبیَت قسهی کرانهوهی کونفرانسی زمان به دهستی کهسایهتییَکی سیاسی کورد بکریَتهوه؟ لهوه سهیرتر ئهوهیه که کاک ئهحمهدی تورک له راستیدا له دوَستانی مندالَی ئوَجالانهو ئیَستاش موریدی سهرهکی ئهو دهژمیَردریَت.
زمان بوَته ئامرازیَک بوَ سیاسهت کردنی ئهم فرقانه و بهکارهیَنانی ههست و سوَزی کوردان و راکیَشان لاوان بوَ کویَستانهکان و به کوشت داینیان. پهژاک و پکک هیَشتاش ناتوانن به کوردی قسه بکهن و لهکویَ دهمیَننهوه دهیکهن به تورکیه. سهیر ئهوهیه تهنانهت ئهوانهی که خهلَکی تورکیاش نین و تورکی نازانن، دوای ماوهیهکی کورت فیَری ئهم زمانه دهبن و لهراستیدا زمانی کوردیان له بیر دهچیَتهوه. خالَی گرنگی دیکهش ئهوهیه که ئهگهر زوَر پیَداگری بکهی لهسهر زمانی کوردی لهناو ئهم فرقانهدا، ئهوه به نهتهوهپهرهستی سهرهتایی ناوهزهد دهکریت و لهوانهی ئهگهر سووربی لهسهر بیر و بووچوونهکهت، سهریشو لهپیَناویا دانیَت.
ئهوجا لایهن و فرقهیهکی وهها ئهگهر لهبهر سیاسهت نهبیَت چوَن باس لهزمانی کوردی دهکات لهکاتیَکدا که خوَیان زمانی کوردی نازانن و زمانی دایکیشیان بوَته زمانی تورکی؟